چه‌ند كاتیۆشایه‌ك ئاراسته‌ی پاڵاوتگه‌ی كه‌ورگۆسك كران
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و (6 -7ـی نیسان/ ئه‌پریڵی 2022) ئێستا چه‌ند كاتیۆشایه‌ك له نێوان كه‌ورگۆسك و ناحیه‌ی رزگاری كه‌وتوونه خواره‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، قائیمقامی قه‌زای خه‌بات، كوێستان ئه‌حمه‌د، تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك كه‌ورگۆسك بیستراون.
گوتیشی: تیمه ئه‌منییه‌كان روویان له ناوچه‌كه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كارمه‌ندێكی پاڵاوتگه‌ی كه‌ورگۆسك بۆ كوردستان24 پشتڕاستیكرده‌وه، هیچ مووشه‌كێك به‌ر پاڵاوتگه‌كه نه‌كه‌وتووه و مووشه‌كه‌كان له چۆڵایی نێوان كه‌ورگۆسك و تۆپزاوه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و كارمه‌نده گوتیشی: سێ مووشه‌كه‌كه، یه‌كێكیان له زێی كه‌ڵه‌ك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و یه‌كێكیشیان له نزیك خه‌زانه‌كانی سووته‌مه‌نی پاڵاوتگه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و سێیه‌میشیان له چۆڵایی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
روونیشیكرده‌وه، به‌رپرسانی ئیداری پاڵاوتگه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و ئه‌گه‌ر هه‌یه، كاركردنی پاڵاوتگه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی رابگرن.
هاوكات چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی زێلكانی سوپای توركیا له خۆرهه‌ڵاتی مووسڵ كراون.
هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی زێلكان دووه‌م هێرشی له‌و جۆره‌یه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئەحمەد نەبی بەڕێوەبەری ناحیەی كەورگۆسك بە كوردستان24ی راگەیاند،
دوو دەنگ لە نێوان ناحیەی كەورگۆسك و قەزای خەبات بیستراوە ئێستا ھێزە ئەمنیەكان لە شوێنی دوو تەقینەوەكەن نازانین تەقینەوەیە یان كاتێوشایە .
بەڵام دەنگی تەقینەوەكان لە شوێنی چۆڵ بوە ھیچ زیانێكی گیانیان نیە دواتر وردەكاریەكان رادەگەیەنین.
دوای رووداوه‌كه‌ش، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راگەیه‌ندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی
لە کاتێکدا خاکی عێراق بە ئارامی و باوەڕەوە سەرقاڵی مانگی پیرۆزی رەمەزانن، گرووپەکانی دەرەوەی یاسا هەوڵ دەدەن خۆشگوزەرانییەکانی ئەم رۆژە پیرۆزانە تێکبدەن و پشێوی بنێنەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆش گرووپە تیرۆرستەکان، بە سێ کاتیۆشا شارۆچکەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێریان لە هەرێمی کوردستان مووشەک باران کرد. هەر سێ کاتیۆشاکە لە نزیک زەوییە چۆڵ و ناوچە کشتوکاڵییەکانی کەمپی کەورگۆسک و زێی زابی گەورە و پاڵاوگەی کەورگۆسک کەوتنەوە، بەبێ تۆمارکردنی زیانی گیانی و ماددی.
هەروەها دەرکەوت، مووشەکەکان لە دەروازەی حەمدانییە هەڵدرابوون.
هاوکات، هێزە ئەمنییە تایبەتەکان و پەیوەندیدارەکان دەستیان کرد بەپرۆسەی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان و ئەو کەسانەی لە پشت ئەم کردەوە تیرۆریستیە دان.
هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بێوەچانیان دەدەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردن و رادەستکردنی ئەو کەسانەی تێوەگلاون بە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ دادگا سەپاندنی سزای دادپەروەرانە بەسەریاندا.