دژه تیرۆری كوردستان ورده‌كاری په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ده‌خاته‌ڕوو

K24 – هه‌ولێر:
دژه تیرۆری كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رچاوه‌ی ئاراسته‌كردنی سێ مووشه‌كی بۆ كه‌ورگۆسك ئاشكرا كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، سێ موشەک لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کراون.
هه‌روه‌ها هاتووه: بە گوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
