ئەمه‌ریکا لە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
"هەموو لا کاردەکەن لەپێناو هەرێمێکی سەلامەت و سەقامگیر"

K24 - هەولێر:
وەزاره‌تی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، جنیڤەرگالیتۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "ئەمه‌ریکا لەپاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبێت".
جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئه‌وه‌شی گوتووه، "هەموو لا کاردەکەن لەپێناو هەرێمێکی سەلامەت و سەقامگیر و خۆشگوزەران، دەمانەوێت هەرێمی کوردستان وعێراق ئاسایش وئارامی بەردەوامیان هەبێت".