12 ئامۆژگاری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتی رۆژووگرتنیان دوور و درێژه
"تێنوێتی به‌و واتایه دێت كه له‌ش به‌ره‌و وشكبوون ده‌چێت"

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك پزیشك و تایبه‌تمه‌نده‌كانی بواری رۆژوو گرتن، ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه كاتژمێره‌كانی به رۆژووبوونیان دوور درێژه.
سایتی رێجیم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كاتی رۆژووگرتنیان تێدا دوور و درێژه هاوشێوه‌ی وڵاتانی فنله‌ندا، نه‌روێژ و گرین‌لاند، كه رۆژووه‌وان 20 كاتژمێر تێدا به رۆژوو ده‌بێت، جیا له پۆڵه‌ندا و سویسرا و ئیسكۆتله‌ندا، 18 كاتژمێر تێیدا به رۆژوو ده‌بن، له پاكستان و كه‌ندا و ژاپۆنیش، 16 كاتژمێر رۆژوو ده‌گرن، له هه‌رێمی كوردستانیش نزیكه‌ی 18 كاتژمێر خه‌ڵك به‌رۆژوو ده‌بێت.
سایتی رێجیم روونیكرده‌وه، به گوێره‌ی ئامۆژگارییه‌كانی ئه‌و پزیشكانه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاتژمێره‌كانی رۆژوو گرتنیان دوور و درێژه، ده‌بێت ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی درێژخایه‌نت هه‌یه، بۆچوونی پزیشكی پسپۆر له‌باره‌ی رۆژووگرتن وه‌ربگره.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر دووگیانیت، یاخوود شیر ده‌به‌خشیت، راوێژ به پزیشك بكه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌رمان به‌كار ده‌هێنی، بێگومان بۆچوونی پزیشك له‌و باره‌یه‌وه وه‌ربگره.
چواره‌م: ته‌ڕایه‌تی له‌شت بپارێزه، له شه‌ودا زۆرترین شله‌مه‌نی، به‌تایبه‌ت ئاو به‌كار بهینه، تێنوێتی به‌و واتایه دێت كه له‌ش به‌ره‌و وشكبوون ده‌چێت.
پێنجه‌م: ئه‌و شلهمانییانه به‌كار بهێنه كه مادده‌ی كافاینی تێیدا نییه.
شه‌شه‌م: له‌كاتی رۆژوو شكاندن ئاو به‌كار بهێنه، به‌ڵام له‌یه‌ك كاتدا زۆرترین خواردنه‌وه به‌كار مه‌هێنه.
حه‌وته‌م: له ئێواراندا خواردنی جۆراو جۆر به‌كار بهێنه، به‌تایبه‌ت سه‌وزه و میوه‌جات، هه‌میشه رۆنی زه‌یتوون به‌كار بهێنه.
هه‌شته‌م: زێده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی خواردن مه‌كه، كه‌مخواردن وا ده‌كات هێزی زیاترت هه‌بێت.
نۆیه‌م: چه‌ره‌ساتی سوێر له‌كاتی ئێواراندا به‌كار مه‌هێنه، له خوێ به‌كارهێنان دوور بكه‌ونه‌وه.
ده‌یه‌م: له ترشییهكان به دوور بن.
یازده‌هه‌م: له خواردنی قووتوو خۆتان به دوور بگرن.
دوانزده‌هه‌م: هه‌وڵده ژه‌مێكی سووكی پاشێو بخۆیت، وه‌ك:
نانی گه‌نم، گه‌ردی شۆڤان
شیر و هێلكه و ماست
میوه‌جات
شۆربای میوه‌جات، كه رێژه‌ی ئاوی تیدا زۆر بێت