ره‌نگه ماكرۆن دووباره ببێته‌وه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا
"ركابه‌ره‌كانی لاوازن"

K24 – هه‌ولێر:
به فه‌رمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا له 28ـی ئادار / مارسی 2022 ده‌ستیپێكرد، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی ده‌ستووری ئه‌م وڵاته دواین لیستی كاندیده‌كانی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كاندیدان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا دیاریكران، كه هه‌ر یه‌كه‌یان 200 هه‌زار یۆرۆیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه پێدرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان، لیستی كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا هیچ شتێكی نوێی تێدا نییه، جگه له "ئیریك زه‌موور" نه‌بێت، ئه‌وانی دیكه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2017 دا هه‌بوون كه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
به گوێره‌ی ژماره‌یه‌ك راپرسی، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی ئێستای فه‌ره‌نسا ره‌نگه ده‌ربچێته‌وه، كه تێیدا به 5 خاڵ له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كه‌ی "ماریان لۆبان" له پێشتره و ئه‌وانی دیكه‌ش لاوازن.
چاودێرانی سیاسی پێان وایه لۆبان ئه‌وه‌ی به‌هه‌لزانیووه كه ماكرۆن خه‌ریكی جه‌نگی ئۆكرانیا و و كاروباری ئه‌وروپایه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌و پێوه‌ره‌ی كه پاریس سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خووله‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.
كاندیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا بریتین له:
ئیمانوێڵ ماكرۆن، مارین لۆبان، جاك لووك میلانشۆن، ڤالێری بیكریس، ئیریك زموور، یانیك جادوو، فابیان رووسڵ، نیكۆڵا دوبن ئینیان، ئان هیدالگۆ، فلیپ بۆتۆ و ناتالی ئارتۆ.