تا خۆڵبارین نامێنێت ئاگاداری ئه‌م رێنماییانه به

K24 – هه‌ولێر:
له دوێنێوه شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه، مه‌ودای بینین كه‌مبووه‌ته‌وه. هه‌زاران تۆن خۆڵ له هه‌وادایه و به‌شێكی ده‌نیشێت. به هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌وه ده‌یان هاووڵاتی گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان. له شارۆچكه‌ی خورماتوو به ته‌نیا، پێنج هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه. كه‌شوهه‌وای خۆڵاویی پێویستی به مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت و په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م رێنماییانه هه‌یه.
1- هه‌تا ده‌توانن، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵ با داخراو بن. هه‌ر ده‌رگایه‌ك به رووی ده‌ره‌وه‌یه و ناچارن بیكه‌نه‌وه، په‌رده‌یه‌كی قوماشی پێدا هه‌ڵبواسن.
2- ئه‌و كون و كه‌له‌به‌رانه‌ی ماڵ بگرن كه هه‌وایان لێ دێته ژووره‌وه.
3- تا پێتان ده‌كرێت مه‌چنه شوێنی كراوه و له ماڵدا بمێننه‌وه.
4- هه‌ر كاتێك پێویست بكات، بچیه ده‌ره‌وه، كه‌مامه بكه، لانیكه‌م به جامه‌دانییه‌ك ده‌مولوتت داپۆشه.
5- ئه‌وانه‌ی هه‌ستیاریان له چاو و لوت و پێست هه‌یه باشتر وایه چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن و زۆرتر خۆیان بپارێزن.
6- ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی (ره‌بۆ)یان هه‌یه باشتر وایه كه‌سوكاریان زۆرتر هاوكاریان بن و له ژووری خاڵی له تۆزدا بن و نابێت به هیچ جۆرێك بچنه هه‌وای كراوه.
7- له حاڵه‌تی بوونی باری له‌ناكاو و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و سوورهه‌ڵگه‌ڕان و درووستبوونی ده‌نگ له كاتی هه‌ناسه‌دان باشتر وایه ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن.
8- زوو زوو ده‌مولوت و چاو به ئاوی خاوێن بشۆردرێت و غه‌ڕغه‌ڕه بكه‌ن.
9- وریای ته‌ندرووستی منداڵان بن و رێگه مه‌ده‌ن له ماڵ بێنه ده‌ره‌وه و به‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌ی خۆڵبارین بكه‌ون و چاودێری ته‌ندرووستییان بكه‌ن و له كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك بیانگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه.
10- به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه مه‌ترسیی له دوایه و هه‌رگیز له كه‌شێكی وادا عه‌ده‌سه به‌كار مه‌هێنن.
11- له كاتی چاو خوراندا، ده‌ستی بۆ مه‌به و به ئاو بیشۆ.
12- ئه‌وانه‌ی هه‌ستیاری سینگ و قوڕگیان هه‌یه باشتر وایه هه‌وا به لوت هه‌ڵمژن، نه‌ك ده‌م و ئاگاداری ئه‌وه بن خۆڵ نه‌چێته بۆری هه‌ناسه‌یان.
13- ئه‌وانه‌ی به‌م دواییانه نه‌شته‌رگه‌ری لوت و قوڕگ و سینگیان بۆ كراوه ده‌بێت زۆرتر خۆیان بپارێزن.
14- جامی ئۆتۆمبێل مه‌كه‌وه و سوود له هه‌وا گۆڕكێی ناو ئۆتۆمبێل وه‌ربگره.
15- خواردنی سه‌ردانه‌پۆشراو مه‌خۆن و هه‌وڵ بده‌ن هه‌موو ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ی هه‌یه، سه‌ری به باشی داپۆشرابێت.
16- له كاتی هاتوچۆدا به ئۆتۆمبێل پێویسته شوفێران زۆر وریا بن و به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین باشتر وایه گه‌شته‌كانیان دوابخه‌ن، یان زۆر له‌سه‌ر خۆ بن.
17- زوو زوو ده‌ستتان به ئاو‌و و پاككه‌ره‌وه‌كان بشۆن.
18- له كارتی ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه و سووربوونه‌وه‌ی ده‌وری چاو و هه‌ناسه ته‌نگی و كڕانه‌وه‌ی سینگ و سووتانه‌وه‌ی قوڕگ به خێرایی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن.
19- له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ، هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی له‌به‌رتان بووه، جیابكرێته‌وه و بشۆردرێت، چونكه بڕێكی زۆری خۆڵی له‌سه‌ر نیشتووه.
20- تا شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌كه كۆتایی دێت، شوشتنی حه‌وشه‌و بان و به‌رده‌ركا بێ سووده، بۆیه باشتر وایه ئاو به فیڕۆ نه‌درێت و چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی شه‌پۆله‌كه بكرێت.