"شه‌وی رابردوو كه‌سێك له هه‌ولێر كوژرا"
"پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن"
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، شه‌وی رابردوو كه‌سێك له‌هه‌ولێر كوژراوه، هێزه‌كان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، له ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، شه‌وی رابردوو هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 33 ساڵان ته‌قه‌ی لێكراوه، ده‌ره‌نجام گیانی له‌ده‌ستداوه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە
کاتژمێر 01:40ـی شەو هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە کەوا هاووڵاتییەک لە گەڕەکی شێخ ئه‌حمه‌د تەقەی لێکراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، بۆیە هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا شوناسنامەی کوژراوەکە ئاشکراکرا بەناوی امیر حه‌مه‌د مسته‌فا، تەمەن (33) ساڵ، لەکاتی ئێستادا هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر هۆکاری رووداوەکە و دەستنیشان کردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکە.
بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کراوەتەوە بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بگیرێتە بەر، لە ئاییندەیەکی نزیکدا ووردەکاری زیاتر دەخەینەڕوو.