دواجار رووسیا دانیپێدانا
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
رووسیا پاش 40 رۆژ شه‌ڕكردن له رێگه‌ی سكرتێری رۆژنامه‌وانی پوتن-ه‌وه دانی به‌وه‌دانا، كه شكست و زیانێكی گه‌وره‌ی مادیی و گیانی گه‌وره‌یان لێكه‌وتووه، بۆیه ده‌ڵێت: "گه‌وره‌ترین تراژیدیایه بۆ ئێمه"، به‌ڵام ره‌تیده‌كاته‌وه كه رووسیا "تاوانی جه‌نگ"ی ئه‌نجامدابێت.
دیمتری بیسكۆڤ، سكرتێری رۆژنامه‌وانی پوتن له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا دوای پرۆسه‌ی داگیركاری ئۆكرانیا، له‌گه‌ڵ میدیاكانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ مارك ئۆستن له تۆڕی سكای نیوز، گوتی: "هێزه‌كانی رووسیا زیانێكی گیانی و ماددیی گه‌وره‌یان لێكه‌وتووه"، بیسكۆڤ گوتیشی: "شكستی شه‌ڕه‌كه گه‌وره‌ترین تراژیدیایه بۆ ئێمه"، به‌ڵام بیسكۆڤ ره‌تیكرده‌وه كه "تاوانی جه‌نگ"یان له بوچا ئه‌نجامدابێت.
هه‌فته‌ی رابردوودا دیمه‌نێكی ترسناك پیشانی جیهان درا، ئه‌ویش كوشتنی راسته‌وخۆی زیاتر له 400 هاووڵاتیی ئاسایی له‌سه‌رده‌ستی هێزه‌كانی رووسیا له شارۆچكه‌ی بوچا، كه 24 كیلۆمه‌تر له پایته‌ختی كێڤ-ه‌وه دووره، به‌مه‌ش وڵاتانی به‌ره‌ی دژ به رووسیا به (تاوانی جه‌نگ) یان له‌قه‌ڵه‌مدا.
له دوای قسه‌كانی سكرتێری رۆژنامه‌وانی پوتن، تۆم تۆجندهات، سه‌رۆكی كاروباری ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌سكای نیوز-ی گوت: "ئه‌وه‌ی رووسیا له شارۆچكه‌ی بوچا كردوویه‌تی، تاوانی جه‌نگه، نه‌ك بیسكۆڤ به‌ڵكو ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی رووسیاش ناتوانێت نكۆڵی لێبكات، چونكه بیسكۆڤ هه‌میشه لیستێك درۆی لایه"، هه‌روه‌ها توجندهات، پوتن-یشی به (ئه‌میری شه‌ڕی مافیاكان) وه‌سفكرد و گوتی: "بیسكۆڤ و هاوڕێكانی رووسیایان به‌م رۆژه گه‌یاند".
لێدوانه‌كه‌ی بیسكۆڤ بۆ سكای نیوز ده‌بێته پاڵپشتێكی باش بۆ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه 3 هه‌فته دوای پرۆسه‌ی داگیركاری ئۆكرانیا له‌لایه‌ن هه‌واڵگری به‌ریتانییه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه باس له كوژرانی 10 هه‌زار سه‌ربازی رووسی ده‌كرا له به‌ره‌كانی جه‌نگ، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پێنتاگۆن به زه واشنتۆن پۆست-ی راگه‌یاندووه، كه له‌دوای مانگێك باس له‌وه‌كرا كه رووسیا 12 هه‌زار سه‌ربازی لێكوژراوه، ئێستا رووسیا دانبه‌وه‌دا ده‌نێت ئه‌مه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی (تاوانی جه‌نگ)ـه، كه له بۆچا-ی نزیك كێڤ، ئه‌نجامیانداوه، رۆژێك دێت دانده‌نێن به‌و تاوانه‌شدا.
رۆژی 25ی ئادار (مارسی 2022) دوای مانگێك له پرۆسه‌ی داگیركاری ئۆكرانیا، سێرگی شۆیگۆ وه‌زیری به‌رگری رووسیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، كه 1351 سه‌ربازی رووسیا له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا كوژراون، به‌ڵام رۆژێك دواتر و وه‌ك په‌رچه‌كردارێك بۆ قسه‌كانی ئه‌و، ئۆلاڤ شۆلتز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی، "رووسیا زیاتر له 10 هه‌زار سه‌ربازی لێكوژراوه".
له چواچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سكرتێری رۆژنامه‌وانی پوتن، مارك ئۆستن-ی رۆژنامه‌نووسی سكای نیوز، فشاری كرد، كه ئایا پرۆسه‌ی داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن پوتن-ه‌وه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ببێته په‌ندێك بۆ رووسیا، كه زیاتری لێنه‌كوژرێت و بكشێته‌وه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌تا پلانتان داناوه له‌ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری پایته‌خت بكشێنه‌وه و تا ئه‌مساته‌ش ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌ده‌سه‌ڵاتدایه و به‌هه‌زاران سه‌ربازیش له رووسیا كوژراوه، سه‌ره‌ڕای كوژرانی 6 ئه‌فسه‌ری باڵا و زیانه ماددییه‌كان به ملیاران دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت، بیسكۆڤ ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی گوت: "نا، تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چی رویداوه".
بۆیه ئۆستن فشاری زیاتری كرد و وتی: "چی هه‌ڵه بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی گوتت؟"، له وه‌ڵامدا سكرتێری رۆژنامه‌وانی پوتن وتی: "تا راده‌یه‌ك زۆر شت".
رۆژێك دوای قسه‌كانی بیسكۆڤ، كه رووسیا تاوانی جه‌نگ-ی ئه‌نجامنه‌داوه له بوچا، ئه‌مڕۆ (8ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) رووسیا هێرشێكی رۆكێتی كرده سه‌ر وێستگه‌یه‌كی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له شاری كراماتۆرسك له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا و 30 كه‌س كوژراون و 100 كه‌سیش بریندار بوون، پاڤلۆ كیریلینكۆ حاكمی ناوچه‌ی دۆنیتسك به میدیاكانی راگه‌یاندووه، هێرشه‌كه زیانێكی گیانی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا رووسیا ده‌زانێت ئه‌و شوێنه شوێنی گردبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه ده‌یانه‌وێت ده‌ربازبن له‌ناوچه‌كه و شوێنه‌كه شوێنێكی سه‌ربازی نییه.
رۆژی (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) رووسیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازه‌وه هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد، وێرای زاڵبوونی توانای سه‌ربازی و ژماره‌ی رووسیا به‌سه‌ر ئۆكرانیا و سه‌ركه‌وتوویی له هه‌فته‌كانی یه‌كه‌می شه‌ڕدا، به‌ڵام به‌هۆی به‌رگری بێوێنه و توندی ئۆكرانییه‌كان توانای رووسیا له‌به‌ری خۆرئاوا و كیێڤ شكست پێبهێنێت و ئێستا ده‌ستی به‌كشانه‌وه كردووه و شه‌ڕی خستووه‌ته به‌ره‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا.