وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
له 24 كاتژمێری رابردوودا 31 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (8ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (31) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و هیچ تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستنه‌داوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (1725) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (18) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
