وەزیری تەندروستی پلانی داهاتووی پێکەوە کارکردن لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی WHO تاوتوێ دەکات

وەزیری تەندروستی لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆبووەوە

وەزیری تەندروستی لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی WHO کۆبووەوە
وەزیری تەندروستی لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی WHO کۆبووەوە

K24 - هەولێر:

شاندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەلایەن وەزیری تەندروستی و دوو بەرپرسی دیکەی وەزارەتی تەندروستیەوە لە دیوانی وەزارەت پێشوازییان لێکرا.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. سەرهەنگ جامباز، بەڕێوبەری گشتی پلان و د. کاوە خەلیل بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO ی ئۆفیسی عێراق لە دیوانی وەزارەت لە ساری هەولێر کۆبوونەوە.

د. سامان بەرزنجی و د. سەرهەنگ جامباز  و د. کاوە خلیل لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO کۆبوونەوە
د. سامان بەرزنجی و د. سەرهەنگ جامباز و د. کاوە خەلیل لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO کۆبوونەوە

لە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ بەرپرسی پڕۆگرامەکان و تەوەرەکان، رەوشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان، ئامادەکاری پلانی داهاتووی پێکەوە کارکردن، گفتوگۆی مکانیزمی کارکردن، هەماهەنگی زیاتر، بەرنامەی داهاتووی ئەنجامدان، رێکخستنەوە، ریفۆرمکردنی سیستەمی داتا و زانیاری نیشاندەرە تەندروستیەکان لە دامودەزگاکانی تەندروستی باسیان لێوەکرا.

وەزیری تەندروستی لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی WHO کۆبووەوە
وەزیری تەندروستی لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی WHO کۆبووەوە
وەزیری تەندروستی لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی WHO کۆبووەوە
وەزیری تەندروستی لەگەڵ شاندێکی رێکخراوی WHO کۆبووەوە
Fly Erbil Advertisment