تەقینەوەیەك لە کارگەیەکی ئاسن لە سلێمانی روویدا
K24- سلێمانی:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، به‌ر له كه‌مێك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارگه‌یه‌كی ئاسن له سلێمانی روویدا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك بریندار هه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی هه‌نووكه‌یی رووداوه‌كه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانییه‌كان نازانرێت.
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له كارگه‌ی ئاسن له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له نزیك شوێنێكی نیشته‌جێبوون روویداوه و به‌هۆی پارچه ئاسنێك بووه، كه له‌ناو كارگه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
هه‌وره‌ها گوتی: به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه، 13 كارمه‌ندی ئه‌و كارگه‌یه له‌و رووداوه‌دا برینداربوونه و گوازراوه‌نه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
گوتیشی: برینی 3 له برینداره‌كان سه‌خته و دووانیشیان سووتاون و یه‌كێكیشیان قاچێكی له‌ده‌ستداوه و ئاشكراشیكرد، یه‌كێك له كارمه‌نده برینداره‌كان خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ئه‌وانی دیكه‌ش سه‌رجه‌میان بیانین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و فریاگوزاری له شوێنی رووداوه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه كردووه.
ساڵی رابردووش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له هه‌مان ئه‌و كارگه‌یه روویدا و به‌هۆیه‌وه دوو كارمه‌ند گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كارمه‌ندی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌مانه هێشتا ئاماری سه‌ره‌تایین و له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له ژماره‌كان و ورده‌كاری نوێ له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه، كوردستان24 زانیاری نوێ بڵاوده‌كاته‌وه.
H.B