به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی سۆزداری وه‌زیری به‌رگری نه‌رویج ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه
"من وامكرد ژیانی خه‌ڵكانی دیكه قورس‌تر بكه‌م"

K24 - هەولێر:
حكومه‌تی نه‌رویج ئاشكرای ده‌كات، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن بچووك ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه.
یوناس گار ستوور، سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویج له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئۆد رۆجه‌ر ئینۆكسن، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی بڕیارێكی پێویست بوو.
له‌مباره‌یه‌وه ئۆد رۆجه‌ر ئینۆكسن، وه‌زیری به‌رگری نه‌رویج بۆ ئاژانسی فه‌رمی NTB وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، "كارێكی نه‌شیاوم ئه‌نجامداوه، به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك داوای لیبوردن ده‌كه‌م".
ئینۆكسن گوتی: "من وامكرد ژیانی خه‌ڵكانی دیكه قورس‌تر بكه‌م".
رۆژنامه‌ی VG نه‌رویجی له‌سه‌ر زاری ئه‌و كچه قوتابییه بڵاویكردووه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندی سۆزداری ئینۆكسن بۆ ساڵی 2005 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وكات وه‌زیری به‌رگری نه‌رویج ته‌مه‌نی 50 ساڵ بوو، له كاتی سه‌ردانی ئه‌و كچه بۆ په‌رله‌مانی نه‌رویج یه‌كتر ده‌بینن و په‌یوه‌ندییه‌كه دروست ده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌یه، په‌یوه‌ندییه سۆزداریی و سێكسییه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری نه‌رویج و ئه‌و قوتابییه 18 ساڵییه تا ساڵی 2007 به‌رده‌وام بوو، كاتێك ناوبراو وه‌زیری وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی بوو.
رۆژنامه نه‌رویجییه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌كاتی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری له تشرینی یه‌كه‌می 2021 له‌لایه‌ن ئینۆكسنهوه، دۆسییه‌ی په‌یوه‌ندییه سۆزداری و سێكسییه‌كه‌ی كه‌وته دادگا و دانیشی پێدانا.
ئینۆكسن گوتی: "من په‌یوه‌ندی سۆزداریم له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا هه‌بووه، به‌ڵام له بواری جه‌سته و سێكس، ره‌تی ده‌كه‌مه‌وه".
دوای ئاشكرابوونی چیرۆكه‌كه‌ی ئینۆكسن و سكاڵای كچه قوتابییه‌كه، ئه‌مڕۆ شه‌مه 9ـی نیسان / ئه‌پریلی 2022 ناوبراو ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.