د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جووتیارانی هه‌رێم دڵنیا ده‌كاته‌وه
"شایسته داراییه‌كانی ساڵانی رابردووی جووتیارانی هه‌رێم له یاسای ئاسایشی خۆراك جێگیركراون"

K24- هه‌ولێر
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه شایسته داراییه‌كانیان له یاسای ئاسایشی خۆراك جێگیركراوه و هه‌موو مافه‌كانیان زامن كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا دووپاتیكرده‌وه، دوای هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی جووتیارانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك بۆ ناو سه‌نته‌ری شار، توانییان ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئێستا جووتیارانی كه‌ركووك و هه‌رێم ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیان بگوازنه‌وه ناو شاری كه‌ركووك.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق:
ئاگاداریەك بۆ برا جووتیارەکان …
١- دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا لەلایەن جوه‌تیارەکانی سنووری پاریزگای کەرکووك ئاگادارکرامەوە، بەوەی رێگری لە گواستنەوەی بەروبومەکانیان بۆ ناو کەرکووك دەکریت، راستەوخۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار قسەمان کرد و لە ئەمڕۆوە دەتوانن بەروبومەکانتان ببه‌نە ناوشاری کەرکووك یان هەر جێگایەکی تر بەمەبەستی ساغکردنەوەی، تەنانەت جووتیارانی هەریمیش دەتوانن بەروبومەکانیان بگوازنەوە.
٢- لە دوای دەستبەکاربوونمان تا ئەمڕۆ چەند جاریك لەلایەن جووتیارانی هەرێمەوە پەیوەندیم پێوە كراوه بۆ شایستە داراییه‌كانی ساڵانی رابردوویان، بۆ ئەو مەبەستە و دوای چەند کۆبوونەوەیەك لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بازرگانی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دڵنیاتان دەکەینەوە پشت بەخودا تەواوی شایستەی داراییه‌كانی ساڵانی 2014 ، 2015 و 2016، کە ماوەتەوە و بڕەکەی دەکاتە نزیکەی 310 ملیار دینار، لە یاسایی ئاسایشی خۆراك جێکراوە و مافەکانتان زامن کراوە .
د. شاخەوان عه‌بدوڵڵا
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق