حاكم زاملی: نرخی خۆراك له عێراق به‌رز بووه‌ته‌وه
"له نزیكترین دانیشتن‌دا یاسای ئاسایشی خۆراك ده‌رده‌چێت"
K24- هه‌ولێر:
جێگری یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، یاسای ئاسایشی خۆراك له قۆناغی كۆتاییدایه، له نزیكترین دانیشتن ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت وره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت.
حاكم زاملی، جێگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی تێبینییه‌كانی تایبه‌ت به یاسای ئاسایشی خۆراك، كه تا ئێستا دوو خوێندنه‌وه‌ی له په‌رله‌مان بۆ كراوه، به‌منزنیكانه ده‌رده‌چێت و بوودجه‌ی تایبه‌تی بۆ داده‌نرێت.
زاملی راشیگه‌یاند، نرخی خۆراك له عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، سوودێكی زۆری داهات به‌رده‌سته، بۆیه له داهاتوودا ئه‌و پاره‌یه بۆ كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان خه‌رج ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و دۆخه ناهه‌موارانه‌ی كه وڵاتی دووچاری بووه‌ته‌وه.
زاملی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، له نزیكترین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ به یاسای ئاسایشی خۆراك ده‌درێت، چونكه عێراق به دۆخێكی ناهه‌مواردا تێده‌په‌ڕیت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مشعان جبووری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، له یاسای ئاسایشی خۆراكدا ئاماژه به 12 بابه‌ت له چوارچێوه‌ی پسووله‌ی خۆراكدا كراوه، بڕی 24 ترلیۆن دیناری بۆ دابینكراوه.