سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: دوای رووخانی رژێمی پێشوو سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵوێستێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی نیشاندا
"ئه‌وكات كه‌سانێكیان بۆ فه‌رمانڕه‌وایی عێراق دیاریكرد، كه هیچیان له‌باره‌ی سرووشتی گه‌لی عێراق و شێوازی ژیانیان نه‌ده‌زانی"

K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر لامی، سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه گوتی: پێشتر عێراق له‌ژێر سته‌می دیكتاتۆرییه‌تێكی گه‌وره‌دا ده‌ژیا، كه ئه‌و فه‌رمانڕه‌واییه بووه هۆی دابه‌شبوونی عێراق و وڵاتی خسته ناو گێژه‌ڵۆكی شیعه و كورد و سوننه. دواتریش كاتێك هێزی "داگیركاری ئه‌مه‌ریكی" هاتنه عێراق و كه‌سانێكیان بۆ فه‌رمانڕه‌وایی عێراق دیاریكرد، كه هیچیان له‌باره‌ی سرووشتی گه‌لی عێراق و شێوازی ژیانیان نه‌ده‌زانی.
ئه‌م گوتانه‌ی شێخ حه‌یده‌ر لامی له میانه‌ی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 هاتوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كاتێك گارنه‌ر وه‌ك حاكمی مه‌ده‌نی دیاریكرا و دواتریش پۆڵ برێمه‌ر هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی راسته‌وخۆ گوتی: ده‌مویست بریمه‌ر له‌عێراق ده‌ربكه‌م، كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك بارزانی هه‌ڵوێستێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بوو.
شێخ حه‌یده‌ر لامی باسی ئه‌وه‌شی كرد، ئه‌وكات راوێژكارێك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گوتی: هه‌مووتان راوێژكارن لای من، به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه و هه‌ڵوێستێكی راست و دروستی نیشاندا، چونكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هیچ شاره‌زاییه‌كیان له‌باره‌ی دۆخی عێراق نه‌بوو و به‌نیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی حكومه‌ت بوون و ته‌نانه‌ت هه‌وڵیان ده‌دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق له‌بار ببه‌ن.
H.B