له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێوشوێنی توندی ئه‌منی گیراوه‌ته‌به‌ر
خاڵی پشكنینی زیاتر له ناوچه سنوورییه‌كان دانراوه

K24 – هه‌ولێر
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هیزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران رێوشوێنی توندییان گرتۆته‌به‌ر و به دانانی خاڵی پشكنین و زیادكردنی هێزی سه‌ربازی، چاودێرییه‌كی زیاتریان خستۆته سه‌ر جموجوڵ و هاتوچۆی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
به‌پێی راپۆرتێكی ناوه‌ندی دیموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هێزه‌كانی ئێران له ناوچه‌كانی، سه‌لماس، مه‌رگه‌وه‌ر و ته‌رگه‌وه‌ری ئورمیه و دهشتهبێلی شنۆ چه‌ندین خاڵی پشكنینان داناوه و پشكنینی ئه‌و ئۆتۆمبیڵانه ده‌كه‌ن كه به‌ره‌و ناوچه سنوورییه‌كانی هاتۆچو ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له هه‌ندێ گوندیش به بلندگۆی مزگه‌وته‌كان داوا له خه‌ڵك كراوه هاوكارییان بكه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی رووخاندنی خانووی ئه‌و كه‌سانه كردووه كه شوێن بۆ ئه‌ندامانی پارته كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌نه‌وه.
رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی ئێران له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی دێت كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌نیوان پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سوپای پاسداران روویدا، كه به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی حدكا، "ژماره‌یه‌كی زۆری پاسداریان كوشتووه و هه‌ندێ له پێشمه‌رگه‌كانیشیان شه‌هید بوونه".