وه‌زیری به‌رگری نه‌رویج به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
وه‌زیره‌كه‌ی نه‌رویج په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كچه قوتابییه‌كی قۆناغی ئاماده‌یی لێئاشكرابووه

K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی نه‌رویج رایگه‌یاند، وه‌زیری به‌رگری ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو، په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كچه قوتابییه‌كی قۆناغی ئاماده‌یی هه‌بووه، كه زۆر له‌و بچووكتره.
یۆناس گار ستوره، سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویج له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی "ئۆد رۆجه‌ر ئینۆكسن"، وه‌زیری به‌رگری قبووڵ كراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری پێویست بوو.
وه‌زیری به‌رگری نه‌رویج بۆ ئاژانسی رۆژنامه‌وانی نه‌رویجی "NTB" گوتی: چه‌ند بڕیارێكی خراپم داوه، له‌به‌ر ئه‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌ن، ره‌فتاره‌كانم ژیانی خه‌ڵكی دیكه‌ی زه‌حمه‌ت كردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ڤی گی"ی نه‌رویجی، ئینۆكسن له ساڵی 2005 په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچه قوتابییه‌كی قۆناغی ئاماده‌یی به‌ستووه، كه به سه‌ردانێك له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌كه‌ی هاتووه‌ته په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته له ئۆسلۆ.
كچه قوتابییه‌كه له سه‌ردانه‌كه‌دا چاوی به ئینۆكسن كه‌وتووه، كه ئه‌و كات وه‌زیری به‌رگری ته‌مه‌نی 50 ساڵ بووه، دوای سه‌ردانییه‌كه‌ی قوتابیان بۆ په‌رله‌مانی نه‌وریج، په‌یوه‌ندیی سۆزداری ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسیییه و كچه قوتابییه په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له نێوان ساڵانی 2006 تا 2007 كچه‌كه لانی كه‌م 12 جار چاوی ئینۆكسن كه‌وتووه له نووسنگه‌ی خۆی، كاتێك وه‌زیری وزه بووه.
ئه‌و ئافره‌ته كه ئێستا ته‌مه‌نی سه‌رووی 30 ساڵه، سه‌رسام بووه به كه‌سایه‌تی سیاسیی ئه‌و وه‌زیره و ده‌ڵێت "ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی خۆی به‌كارده‌هێنا بۆ هه‌ر شتێك كه بیویستبا".
هه‌ر چه‌نده ئینۆكسن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه له‌كاتی سه‌ردانه‌كانی ئه‌و ئافره‌ته بۆ نووسینگه‌كه‌ی، هیچ لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌سته‌یی له‌نێوانیاندا رووینه‌داوه، تا ئه‌و كاته‌ی پۆستی وه‌زاری له ساڵی 2007 جێهێشتووه، به‌ڵام له لێپێچوونه‌وه نه‌به‌خشرا، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی بووه وه‌زیری به‌رگری.