ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی ناحیه‌ی گه‌یاره ده‌ست پێده‌كات
ناوچه‌كانی باكوری تكریت و باشوری موسڵ ده‌گرێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی ناحیه‌ی گه‌یاره ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه،دوای مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی هێزه عێراقییه‌كان له ڕزگاركردنی فه‌لوجه،فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی ناحیه‌ی گه‌یاره له باشوری شاری موسڵ ده‌ست پێده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هاتووه،به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عێراق) فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی سامه‌ڕا و سه‌ڵاحه‌دینی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته لای یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی هێڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش و خۆی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه ڕاوێژكارێكی سه‌ربازی( محه‌مه‌د عه‌سكه‌ری) بۆ ئاژانسێكی عێراقی قسه‌ی كردووه و گوتویه‌تی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت بۆ ڕزگاركردنی ناحیه‌ی"گه‌یاره"ی باشوری موسڵ ده‌ستیپێكردووه و به‌رده‌وام ده‌بێت و كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی دیكه له‌و سنوره ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و ڕاوێژكاره له‌باره‌ی شێوازی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه گوتویه‌تی، شێوازی تێپه‌ڕاندنی سه‌ربازی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و به په‌ڕینه‌وه بۆ قه‌زای شرگاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و پشت به‌ستن به ئابڵوقه‌دانی و هێرشكردنه سه‌ری، سه‌ره‌ڕای پێشڕه‌وی هێزه‌كان به ئاراسته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
ئه‌و ڕاوێژكاره سه‌ربازییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دوای گه‌یاره هه‌ڵمه‌ته‌كه به ئاراسته‌ی ئازادكردنی (حه‌مام عه‌لیل) به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی زیاتر له موسڵ.
هێزه‌كانی عێراقی له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه له میحوه‌ری مه‌خمور و باشوری شاری موسوڵه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكرد و چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كیان كۆنترۆڵكرد،ئه‌وكات وه‌زیری به‌رگری عێراق خالید عوبه‌یدی ڕایگه‌یاندبوو كه به‌ره‌یه‌كی نوێی شه‌ڕ له دژی داعش له باكوری تكریت و باشوری شاری موسڵ ده‌كه‌ینه‌وه.