گه‌ڕی یه‌كه‌می هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا
فه‌ره‌نسا 48.7 ملیۆن ده‌نگده‌ری هه‌یه و 25.4 ملیۆن ده‌نگده‌ریان ژنن

K24 - هه‌ولێر:
پڕۆسه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (10ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) كاتژمێر 8:00 به‌ره‌به‌یانی به‌كاتی ناوخۆی فه‌ره‌نسا ده‌ستیپێكرد.
12 كاندید خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژاردووه، كه 8 پیاو و 4 ژنن، هه‌ر كاندێك براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌كات.
ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، 48.7 ملیۆن ده‌نگده‌ره، كه 25،4 ملیۆن ده‌نگده‌ریان ژنن، به‌گوێره‌ی راپرسییهكان ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆكی ئێستای فه‌ره‌نسا، كه له‌هه‌مانكاتدا دووباره‌ی خۆی كاندید كردووه‌ته‌وه، پێبینیكراوه، 28%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ركابه‌ره‌كه‌ی مارین لو پێن 23%ی به‌ده‌ستده‌هێنێت.
به‌گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی فه‌ره‌نسا، له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌ی 50%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، ده‌بێته براوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی له‌و رێژه‌یه كه‌متر بوو، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كه‌ی له 24ی نیسان به‌شداری له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و له ئه‌نجامدا كێ زۆرترین ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا.