25 بیانیی لە سەر سنووری عێراق دەستگیرکران

22یان ھەڵگری رەگەزنامەی ئەم وڵاتە بوون

سنووری عێراق - سووریا
سنووری عێراق - سووریا

K24 - هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، 25 کەسی بیانی کە 22یان ھەڵگری رەگەنامەی پاکستانی بوون لەسەر سنوور دەستگیرکران.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە ھێزەکانی فەوجی سێ سەربە لیوای 10ی پاسەوانی سنوور، 22 کەسی بیانییان دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی نایاسایی ھاتوونەتە ناو خاکی عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، دەستگیرکراوەکان ھەڵگری رەگەنامەی پاکستانن و ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لەکاتی دەستگیرکردنی کەسەکاندا، دەست بەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەردا گیراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاندووە کە ھێزێکی فەوجی سێ سەربە لیوای 10ی پاسەوانی سنوور، پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، سێ کەسی دیکەیان دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی نایاسایی ھاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە.

لە راگەیەندراوکەدا باس لەوەش کراوە، دەستگیرکراوەکان رێوشوێنی یاساییان لەدژ دەگیرێتەبەر.