WFP له‌ دۆخی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كۆڵێته‌وه‌

"گفتوگۆ لەباره‌ى رەوشی ئاوارە و پەنابەران كرا"

كه‌مپێكی هه‌رێمی كوردستان
كه‌مپێكی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشوازی لەبه‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگەى رێکخراوى خۆراكی جیهانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان WFP لە هەرێمى کوردستان و عێراق، کرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه‌، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە موئەیەد سەعید حەمیدى، به‌رێوه‌به‌رى نوسینگەى رێکخراوى خۆراکى جیهانى WFP لەهەرێمى کوردستان و عێراق کرد.

پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، لەدیدارەکەدا بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان EJCC له‌ پارێزگاى هەولێر ئامادەیی بوو،  گفتوگۆ لەباره‌ى رەوشی ئاوارە و پەنابەران، پێشکەشکردنی هاوکاری و پێداویستییه‌كان، هه‌روه‌ها چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی کەمپەکان كرا.

لایه‌نێكی دیداره‌كه‌
لایه‌نێكی دیداره‌كه‌