یه‌كێتی ئه‌ورپا رووسیا به برسیكردنی جیهان تۆمه‌تبار ده‌كات
"زۆرترین مه‌ترسی ئه‌و قه‌یرانه له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت"

K24- هه‌ولێر:
جۆزیپ بۆرێل، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رپرسیارێتی ئه‌و قه‌یرانه‌ی خۆراكییه‌ی خسته ئه‌ستۆی رووسیا، كه به گوته‌ی خۆی، به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا هاتووه‌ته ئاراوه، به‌تایبه‌ت دوای بۆردومانكردنی كۆگاكانی گه‌نم و رێگریكردن له كه‌شتییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆرێل گوتی: "رووسه‌كان بوونه‌ته هۆكاری كه‌مبوونی خۆراك و شاره‌كانی ئۆكرانیا بۆردومان ده‌كه‌ن و بوونه‌ته هۆی برسیكردنی جیهان. ئه‌وانن كه جیهانه‌كه‌مان برسی ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "رووسه‌كان بۆمب له كێڵگه‌كانی ئۆكرانییه‌كان ده‌چێنن، له‌كاتێكدا كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی رووسیا ده‌یان كه‌شتیی گواستنه‌وه‌ی گه‌نمی ئۆكرانیایان گه‌مارۆداوه".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌وان شاره‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن و كۆگاكانی كه‌نم و دانه‌وێڵه له‌ناو ده‌به‌ن و رێگری له هه‌نارده‌كردنی ئه‌و گه‌نمه ده‌كه‌ن".
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری ئه‌وه‌شی دا، "وێڕای بوونی جه‌نگێكی دژوار له‌ناو خاكی ئۆكرانیا، جه‌نگێكی دیكه‌ش له ئارادایه، ئه‌ویش جه‌نگی گوتاره".
بۆرێل گوتی: ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه، "مۆسكۆ هه‌وڵ ده‌دات تۆمه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی مادده خۆراكییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان بخاته ئه‌ستۆی سزاكانی رۆژئاوا بۆ سه‌ر مۆسكۆ.. رووسیا به گه‌مارۆكانی بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كان و گه‌نم و به خاپووركردنی كۆگاكانی گه‌نم له ئۆكرانیا، بووه‌ته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی برسێتی.
روو له رووسه‌كان گوتیشی: "به‌سه اۆمه‌ی سزاكان بكه‌ن، ئه‌وه سوپای رووسیایه بووه‌ته هۆی كه‌مبوونی مادده خۆراكییه‌كان".
ئه‌م گوتانه‌ی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای هۆشدارییه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتوون، كه له‌باره‌ی گه‌یشتنی نرخه‌كان به به‌رزترین ئاست دابووی و هۆكاره‌كه‌شی بۆ هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا گه‌ڕانده‌وه، كه ئۆكرانیا له ریزی پێشوه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی به‌روبوومه كشتووكاڵییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ژمێردرێت.
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (فاو) رایگه‌یاند، په‌ككه‌وتنی هه‌نارده‌كردن به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، دوای سزاكانی رۆژئاوا بۆ سه‌ر رووسیا هاتوون و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی برسێتی له جیهان سه‌ریهه‌ڵداوه و گه‌وره‌ترین مه‌ترسیش له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
له ئه‌نجامی قه‌یرانی ئۆكرانیاش، رێكخراوی "فاو" هۆشداریی ئه‌وه‌یدا، كه له‌وانه‌یه سه‌ره‌تا برسێتی له ناوچه كه‌ناراوییه‌كان و رۆژئاوای ئه‌فریقیا سه‌رهه‌ڵبدات، كه ئه‌م ناوچانه به‌رێژه‌یه‌كی زۆر بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان له گه‌نم و دانه‌وێڵه، پست به رووسیا و ئۆكرانیا ده‌به‌ستن و تا مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و قه‌یرانه له‌سه‌ر زیاتر له 38 ملیۆن كه‌س ره‌نگبداته‌وه، ئه‌گه‌ر رێكاری تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه نه‌دۆزرێته‌وه.
H.B