زێلێنسكی: هیچ هیوایهك نییه كه رووسیا شهڕ رابگرێت
ئامادەکاری بۆ هێرشێکی دیکە دەکات.. لە ماریۆپۆڵ هەزاران کەس کوژراون
K24- ههولێر:
سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێ: هیچ هیوایەك نیە کە رووسیا شەڕ رابگرێت و ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشێکی دیکە و تاکە رێگە ئەوەیە ناچار بکرێت شەڕەکە رابگرێت.
لە وتارێکدا بۆ پەرلەمانی کۆریای باشوور، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: لە ماریۆپۆڵ بە هەزاران کەس کوژراون، داواشی له كۆریای باشوور كرد، هاوکاری سەربازی بداتە وڵاتەکەی.
زێلێنسكی له درێژهی گوتهكانیدا گوتی: "ماریۆپۆڵ وێران بووە. دەیان هەزار کەس لەو شارە کوژراون. سەرەرای ئەوەش رووسیا هێرشەکانی راناگرێت".
ههروهها گوتی: رووسیا دەیەوێت شارەکانی دیکەش وەك ماریۆپۆڵ لێبکەن. دابینکردنی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا نەك تەنیا ژیانی خەڵکی پێ رزگار دەکرێت و شارەکانی دیکەشی پێ رزگار دەکەین، بەڵکو رێگری لە داگیرکارییەکانی رووسیا لە شارەکانی دیکەش دەکات".
سهرۆكی ئۆكرانیا جهختیشیكردهوه، "هیچ هیوایەك نیە کە رووسیا هێرشەکانی رابگرێت. سەرکردایەتی رووسیا نایەوێت شەڕ رابگرێت، تاکە رێگە ئەوەیە، رووسیا ناچار بکرێت شەڕەکە رابگرێت".
ئاماژوهی بهوهشدا، "هێشتا ژمارەی تەواوەتیی کوژراوەکان نازانین. لە باکوورەوە بۆ باشوور هێشتا بۆردومان و هێرشەکانی رووسیا بەردەوامن و ئهو ئامادەکاری بۆ هێرشێکی دیکە دەکات، بەو ئامانجەی ورەی ئۆکرانیەکان بشکێنێت".
ئاشكراشیكرد، "زانیاریمان هەیە، داگیرکار بە هەزاران سەرباز و چەکی کۆکردوونەتەوە و دەیەوێت هێرش بکات".
H.B