زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی: ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا نیو ملیار كه‌سی تێپه‌ڕاند
"ئه‌مه‌ریكا به‌رزترین رێژه‌ی تووشبووانی به‌هۆی كۆرۆناوه تۆمار كردووه"

K24 - هه‌ولێر:
زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ته‌واوی جیهان نیو ملیار كه‌سی تێپه‌ڕاند، رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه ملیۆنه‌ها كه‌سن.
زانكۆی جۆنز هۆپكنزی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له ته‌واوی وڵاتانی جیهان گه‌یشتووه‌ته 500 ملیۆن و 903 هه‌زار و 88 كه‌س.
ئه‌و زانكۆ ئه‌مه‌ریكییه راشیگه‌یاند، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه گه‌یشتووه‌ته 6 ملیۆن و 185 هه‌زار و 143 كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
زانكۆی هۆپكنز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رزترین رێژه‌ی تووشبوانی به‌هۆی كۆرۆناوه تۆمار كردووه، ئه‌میش بریتیه 80.4 ملیۆن كه‌س، دوای ئه‌و هیندستان دێت كه 43 ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌م په‌تایه بوون، 30.1 ملیۆن كه‌سیش له به‌رازیل تووشی ئه‌م په‌تایه بوون پله‌ی سێیه‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ركه‌وتووه.
بۆ یه‌كه‌مینجار كۆرۆنا له مانگی شوباتی 2022 له شاری "وهان"ـی چین سه‌ریهه‌ڵدا، كه به‌هۆیه‌وه جیهان گه‌شته‌كانی وشكانی، ئاسمانی و ده‌ریایی وه‌ستاند، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ئابووری جیهان دروستكرد.