زێلێنسكی: رووسه‌كان ده‌یانه‌وێت نه‌وه‌یه‌كی ئۆكرانیا له‌ناو به‌رن
"بە هەزاران کەس لەشارەکانی ئۆکرانیا و بوونەتە قوربانی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا"

K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی ئۆکرانیا، لە گوتارێکدا بۆ پەرلەمانی ئیستۆنیا ئاشكراى ده‌كات، بە هەزاران کەس لەشارەکانی ئۆکرانیا کوژراون و بوونەتە قوربانی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا.
ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له بۆ په‌رله‌مانی ئیستۆنیا رایگه‌یاند، تا ئێستا رووسیا چەندین جۆر بۆمب و مووشەکی لە دژی ئۆکرانییه‌كان بەکارهێناوە و بەتایبەتی چەکی قەدەغەکراو، لەنێویشیاندا بۆمبی فۆسفۆری.
زیلینسکی راشیگه‌یاند، بە هەزاران کەس لەشارەکانی ئۆکرانیا و بوونەتە قوربانی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئامانجی رووسیا ترساندن و بێ هیواکردن ئۆکرانییەکانە و هه‌وڵده‌دات نەوەیەکی ئۆکرانی لەناوببات".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا گوتیشی: ده‌شڵێت: "دەبێت کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی سزای قورس‌تر و توندتری رووسیا بدات تاوەکو ناچار بێت کۆتایی بەو کوشتار و وێرانکاریی بهێنێت".