ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا شوفێره‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

ببینه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ چی به‌سه‌ر هاتووه‌

میدیا عه‌بدولره‌حیم / ئه‌و ئافره‌ته‌ی ئه‌مڕۆ له‌ رووداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا
میدیا عه‌بدولره‌حیم / ئه‌و ئافره‌ته‌ی ئه‌مڕۆ له‌ رووداوه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی كۆیه‌ ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له‌ رێگه‌ی نێوان كۆیه‌ و دوكان، ئۆتۆمبێلێك وه‌رده‌گه‌ڕێت و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.

هاتووچۆی كۆیه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌ رێگه‌ی نێوان كۆیه‌ و دوكان نزیك گوندی "هه‌واوان" ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیا سۆرینتۆ) كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستده‌دات و وه‌رده‌گه‌ڕێت.

هاتووچۆی كۆیه‌ روونیكرده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌، هاووڵاتییه‌ك كه‌ شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ بوو به‌ ناوی  میدیا عه‌بدولره‌حیم گیانی له‌ده‌ستدا و دوو سه‌رنشینیش كه‌ منداڵی شۆفێره‌كه‌ن، بریندار بوون.

دیمه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌
دیمه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌