بهریتانیا بڕیارێكی نوێ لهبارهی پهنابهرانهوه دهدات
بۆ یهكهم جاره بڕیارێكی لهمجۆره دهدرێت.. "یەکەیەکی تایبەتی سوپای بەریتانیا لە کەناڵی بەریتانی جێگیر دەکرێت"

K24- ههولێر:
بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاشکرای کرد، لەمەودوا هەر پەنابەرێك لە فەرەنساوە بەڕێگای نایاسایی بێتە وڵاتەکەی، ئەوا راستەوخۆ رەوانەی وڵاتی رواندا دەکرێت، تاوەکو لەوێ هەڵسەنگاندن بۆ کەیسەکەی بکرێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت، و ئەگەر لەو هەڵسەنگاندنە دەرچوو ئینجا رێگەی پێدەدرێت بێننە نێو بەریتانیاوە.
له گوتارێكدا سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دووپاتیكردهوه، "لەمڕۆوە بە گوێرەی بەرنامە نوێیەکەمان تایبهت به پەرنابەران، هەر کەسێك بەشێوەیەکی نایاسایی بێته نێو خاکی بەریتانیاوە و هەر کەسێکیش لە مانگی کانوونی دووەمی رابردووەوە هاتبێتە بەریتانیا، ئەوا رەوانەی رواندا دەکرێت".
جۆنسن گوتیشی: "ئەمە بەرنامەی نوێی بەریتانییە لەبارەی ئهو پهنابهرانهی بەشێوەیەکی نایاسایی دێنە نێو خاکی بەریتانیاوە و رێگایەکیش دەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتنی پەنابەران، هەروەها مۆدێلێکیش دەبێت بۆ رێگریکردن لە بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بزنسی قاچاخچێتی".
ههروهها گوتی: "بەگوێرە بەرنامە نوێیەکەمان، لەمڕۆوە یەکەیەکی تایبەتی سوپای بەریتانیا لە کەناڵی بەریتانی جێگیر دەکرێت، بۆ چاودێریکردنی سەرجەم بەلەم و کەشتییەکانی دێنە نێو دەریای بەریتانیاوە، ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی هیچ کەشتییەك بێ پشکنین نەچێتە نێو خاکی وڵاتەکەمانەوە".
H.B