ئه‌مه‌ریكا.. ماوه‌ی كۆرپه له‌باربردن كه‌مكرایه‌وه
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی كۆرپه گه‌یشته ئه‌و ماوه‌یه ناتوانرێت له‌بار ببرێت
K24- هه‌ولێر:
ماوه‌ی كۆرپه له‌باربردن له لایه‌ن دادگای ویلایه‌تی فلۆریدا له 24 بۆ 15 هه‌فته كه‌مكرایه‌وه، ئه‌م بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووزی داهاتوو جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس هه‌واڵێكی له‌باره‌ی ماوه‌ی یاسایی كۆرپه له‌باربردن له ویلایه‌تی فلۆریدا بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ته‌نیا ئه‌و ئافره‌تانه نه‌بن كه مه‌ترسی كۆرپه‌كه بۆ سه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌بێت، یاخوود شێواو بێت، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی كۆرپه پێی نایه 15 هه‌فته ئیتر ناتوانن له‌باری ببه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، یاساكه‌ی ویلایه‌تی فلۆریدا هاوشێوه‌ی یاساكه‌ی ویلایه‌تی میسیسیبیه، كه به‌نیازن له حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌ریبكه‌ن.
یاسای كۆرپه له‌باربردن له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی دادگای فلۆریدا ده‌رچووه كه به زۆرینه له كۆمارییه‌كان پێكهاتوون، ماوه‌ی له‌باربردن له 24 هه‌فته‌وه بۆ 15 هه‌فته كه‌مكرده‌وه.
له ویلایه‌تی تیكساس كۆرپه له‌و كاته ده‌توانرێت له‌بار ببرێت كه دڵی ده‌ست به لێدان بكات، واته دوای چوار هه‌فته.