فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی دوو خاڵی حەشدی شەعبی دەکات

زیانی گیانی و ماددی هه‌یه‌

حه‌شدی شه‌عبی هێرشی كرایه‌سه‌ر.. ئه‌رشیڤ
حه‌شدی شه‌عبی هێرشی كرایه‌سه‌ر.. ئه‌رشیڤ

K24- هه‌ولێر:

سەرچاوەیەکی پشتراستکراو لە زوممار بۆ کوردستان24 رایگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (15ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022)، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لیوای 78ی حەشدی شەعبی لە زوممار بوردۆمانکردووە و بە گوێرەی زانیارییەكان دوو لە چەکدارانی ئەو فەوجە برینداربوونە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانه‌كه‌، بۆردوومانی دوو خاڵی سەربازیی فەوجی 78ی حەشدی شەعبی لە نێوان دووڕیانی سمود لە ناحیەی زوممار کردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لە ئاکامی بۆردومانەکەدا جگه‌ له‌ زیانی گیانی، زیانی ماددییش بەر ئەو دوو خاڵە سەربازییەی حەشدی شەعبی کەوتووە.

 

 

Fly Erbil Advertisment