ئه‌ڵمانیا هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا ده‌كات
"هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كه‌رتی به‌رگری بۆ 2 ملیار یۆرۆ به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی كیێڤ ره‌خنه‌ی له به‌رلین گرت، كه چه‌كی قورسی به وڵاته‌كه‌ی نه‌داوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له هێرشی رووسیا بكه‌ن، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، پلانیان هه‌یه به بڕی زیاتر له ملیارێك یۆرۆ هاوكاریی سه‌ربازی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا بكه‌ن.
گوته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی بڕیاری داوه هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له كه‌رتی به‌رگری بۆ 2 ملیار یۆرۆ به‌رز بكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پشكه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هاوكاریی سه‌ربازی ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكرانیا.
کریستیان لەندەنەر، وەزیری دارایی ئەڵمانیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوو ملیار یۆرۆ به ئۆكرانیا ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و چه‌كی قورس بكڕێت، ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌خرێته سه‌ر بودجه‌ی ئه‌مساڵی.
بڕیاری هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌و هات، كه ئۆكرانیا و پۆڵه‌ندا ره‌خنه‌یان له به‌رلین گرتبوو، كه ئۆكرانیای پڕچه‌ك نه‌كردووه.