دابەشکردنی بەنزین بە نرخی 690 دینار بەسەر هاووڵاتیان بەردەوامە

نزیكه‌ی 18 ملیۆن لیتر به‌نزین به‌و نرخه‌ دابه‌ش كراوه‌

دابه‌شكردنی به‌نزین به‌رده‌وامه‌
دابه‌شكردنی به‌نزین به‌رده‌وامه‌

K24 - هه‌ولێر:

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، دابەشکردنی بەنزین بە نرخی 690 دینار بەسەر هاووڵاتیان بەردەوامە و تا ئێستاش نزیكه‌ی 18 ملیۆن لیتر به‌نزین به‌و نرخه‌ دابه‌ش كراوه‌.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشكرای كرد، لە دوای رێكکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیان بە نرخی 690 دینار دابه‌شكراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، لە رێکەوتی 28ی ئابی 2021 تاوەکو 6ی نیسانی 2022 بڕی 117 ملیۆن و 974 هەزار و 529 لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە و دوای ئەوەش بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە:

- پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە: 50,404,375 لیتر

- پارێزگای ھەولێر: 41,721,407 لیتر

- پارێزگای دھۆک: 25,848,747 لیتر

 

Fly Erbil Advertisment