مه‌سرور بارزانی: پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە قووڵکردنەوەی کولتووری بەیەکەوەژیان دووپات دەکەینەوە‌

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە ( قیامە)

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر:

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه‌ (قیامه‌)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات، تێیدا رایگه‌یاند، "لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قووڵکردنەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی و ئازادی ئایینی لە هه‌رێمی كوردستان دووپات دەکەینەوە‌".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستانەوە (قیامە)، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و  تەبایی زیاتر لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق. 

لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە قووڵکردنەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی و ئازادی ئایینی لە هه‌رێمی كوردستان دووپات دەکەینەوە‌.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و ئارامیدا بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان