"ناوه‌ڕاستی به‌غدا چۆڵكرا"
"هێزێكی ئه‌منی زۆر بڵاوه‌ی پێكرا"

K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی ئاشكرای ده‌كات، بۆ رێگه‌گرتن له‌هه‌ر رووداوێكی ئه‌منی، هێزه عێراقییه‌كان هه‌ردوو رێگای چوون و هاتنی ناوچه‌ی كه‌راده‌یان له به‌غدا داخست.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منیه راشیگه‌یاند، ئه‌و رێكارانه بۆ رێگه‌گرتن و خۆپارێزییه له روودانی هه‌ر كرده‌یه‌كی تیرۆریستی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای داخستنی ناوچه‌ی كه‌راده كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی به‌غدا، هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان به په‌له له‌وێ بڵاوبوونه‌وه.
ناوچه‌ی كه‌راده به جوانترین بازاڕی به‌غدا داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت شه‌وانی ره‌مه‌زان خه‌ڵكێكی زۆری تێدا بۆ بازاڕكردن كۆ ده‌بنه‌وه.
جیا له‌وه‌ش كه‌نیسه‌ی "سه‌یده نه‌جات"ـی كریستیانه‌كان له كه‌راده‌یه، كه له31 تشرینی یه‌كه‌می 2010، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار چوونه ناو ئه‌و كه‌نیسه‌یه، به سه‌دان خه‌ڵكیان كووشت و دواتر خۆیان ته‌قانده‌وه.