"هیچ رێگرییه‌كی یاسایی له‌به‌رده‌م حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر بۆ ئاماده‌كردنی بوودجه‌دا نییه"
"ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌زگای یاسادانانه، ده‌توانێت چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان دابنێت"

K24 - هەولێر:
لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، به گوێره‌ی یاسا حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری مسته‌فا كازمی رێگه‌پێدراوه بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2022 ئاماده بكات.
محه‌مه‌د عه‌نووز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی رایگه‌یاند، گفتوگۆكان له نێو لیژنه‌ی ناوبراو خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی داڕشته‌یه‌كی یاساییه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2022 ئاماده بكات.
عه‌نووز روونیكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌زگای یاسادانانه، ده‌توانێت چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان دابنێت، ئابووری عێراق په‌یوه‌سته به بوودجه‌ی گشتی وڵات، بۆ رایی و كارئاسانی كاروباری خه‌ڵك.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هیچ رێگرییه‌كی یاسایی له‌به‌رده‌م حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ردا نییه بۆ ئه‌وه‌ی بوودجه ئاماده بكات.