زێلێنسكی له ئهگهری كوژرانی سهربازهكانیان له ماریۆپۆل هۆشداری دهداته رووسیا
K24- ههولێر:
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەو سەربازانەی ئۆکرانیا کە لە ماریۆپۆڵ گهمارۆدراون و دووپاتیكردهوه، دانوستانمان لەگەڵ رووسەکان بۆ رزگارکردنی سەربازەکانمان بەردەوامە بەڵام متمانەمان بە لایەنی رووسی نیە و هۆشداریشی دایه رووسیا، كه له ئهگهری کوشتنی ئەو سەربازانەیان لە ماریۆپۆڵ، کۆتایی بە گفتوگۆکانی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ دەهێنێت. له بهرامبهریشدا مۆسكۆ دووپاتیكردهوه، تهواوی ماریۆپۆلیان له "نازییهكان" پاككردووهتهوه.
زێلێنسكی له بهردهوامی گوتهكانیدا بۆ میدیاكانی ئۆكرانیا گوتی: "قەیرانێکی مرۆیی لە ماریۆپۆڵ هەیە، خۆراك و ئاو و دەرمان نیە. هەرچەندە سەربازەکانمان قارەمانانە بەرگری دەکەن. سوپاسگوزاری ئازایەتی و قارەمانێتی ئەو سەربازانەین، هەرچەندە تەنیا سوپاسگوزاری و پێزانین بەس نیە، پلانمان داناوە و پرۆسەی دانوستان بەردەوامە".
ههروهها ئاشكرایكرد، "به راستی پێتان بڵێم، دانوستانکارەکانی رووسیا لە ماریۆپۆڵ جێگەی متمانە نین. ئێمە لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ سەربازەکانمان، کە لە ناو کارگەیەکدا گەمارۆ دراون. کوشتنی ئەو سەربازانەمان کۆتایی بە دانوستانەکانمان لەگەڵ مۆسکۆ دەهێنێت".
وەزارەتی بەرگری رووسیاش دوای ئهو لێدوانەی زێلێنسکی رایگهیاند، ماریۆپۆڵ بەتەواوەتی لە نازییەکان، سەربازانی ئۆکرانی و بەکرێگیراوەکان پاککردووەتەوە.
ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە ئاسمانی ئۆدێسا فرۆکەیەکی بارهەڵگری ئۆکرانیان خستووەتە خوارەوە کە چەکی لە وڵاتانی رۆژئاواوە بۆ ئۆکرانیا دەگواستەوە.
H.B