زێلێنسكی: داوام له ماكرۆن كردووه سه‌ردانی ئۆكرانیا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له جینۆسایدی وڵاته‌كه‌م دڵنیا ببێته‌وه
"ئه‌مه جه‌نگ نییه و جگه له جینۆساید هیچ ناونیشانێكی دیكه هه‌ڵناگرێت"
K24- هه‌ولێر:
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ئه‌و داوای له ئیمانوێل ماكرۆن، هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی كردووه، سه‌ردانی ئۆكرانیا بكات و به چاوی خۆی ئه‌و "كۆمه‌ڵكوژییه" ببینێت كه هێزه‌كانی رووسیا ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كردووه، كه تا ئێستا ماكرۆن ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی "كۆمه‌ڵكوژی" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارنه‌هێناوه.
زێلێنسكی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "سی ئێن ئێن"ـی ئه‌مه‌ریكی روونیكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ ماكرۆن قسه‌مكرد. من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و ده‌یه‌وێت زه‌مانه‌تی هاتنی رووسیا بۆ دانوستان وه‌رگرێت"، ئه‌مه‌ش وه‌ك رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ ئیدانه‌كردنی "كۆمه‌ڵكوژی" له ئۆكرانیا و نیشاندانی ئه‌و جیاوازییه له هه‌ڵوێستی ماكرۆن و بایدن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه، زێلێنسكی دووپاتیكرده‌وه، "ره‌تكردنه‌وه‌ی ماكرۆن بۆ به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی كۆمه‌ڵكوژی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، زۆر ئازاربه‌خشه".
زێلێنسكی له درێژه‌ی دیمانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ تۆڕی میدیایی سی ئێن ئێن گوتی: "من به ماكرۆنم گوت: ده‌مه‌وێت له‌وه تێبگات، ئه‌مه جه‌نگ نییه و جگه له جینۆساید، ئه‌مه هیچ ناونیشانێكی دیكه هه‌ڵناگرێت. داوام لێكردووه كاتێك ده‌رفه‌تێكی هه‌بێت، سه‌ردانی ئۆكرانیا بكات. ئه‌و دێت و ده‌شبینێت، دڵنیاشم ئه‌و تێده‌گات".
رۆژی پێنجشه‌ممه ماكرۆن پاساوی ئه‌وه‌ی بۆ به‌كارنه‌هێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "كۆمه‌ڵكوژی" هێنایه‌وه، كه گرژی لێدوانه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكرانیا نییه و له‌وانه‌یه ببێته پاڵنه‌ر بۆ هاتنه‌ناوی رۆژئاواییه‌كان بۆ ناو گرژییه‌كان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌سته‌واژه‌ی "كۆمه‌ڵكوژی واتای تایببه‌تی خۆی هه‌یه و پێویسته ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری یاساوه ده‌ربكرێت، نه‌ك كه‌سانی سیاسی".
هه‌روه‌ها ماكرۆن روونیكرده‌وه، "ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌مه كۆمه‌ڵكوژییه، ئه‌وا به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێویسته بێنه ناو پرسه‌كه و راسته‌وخۆ بێنه‌ر سه‌ر هێڵ".
هه‌ر له دیمانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئۆكرانیا گوتیشی: "ئه‌و حه‌ز ده‌كات جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات، كه هه‌فته‌ی رابردوو بایدن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هێزه‌كانی رووسیا "كۆمه‌ڵكوژی" ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
زێلێنسكی گوتی: "من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌ویش دێت، به‌ڵام دوا بڕیاریش لای خۆیه‌تی، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌به‌ته ده‌وه‌ستێته سه‌ر دۆخی ئه‌منی".
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، نێردراوێك ره‌وانه‌ی كیێڤ بكات، به‌ڵام كۆشكی سپی به‌دووری زانی له‌م دۆخه مه‌ترسیداره‌دا سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان سه‌ردانی ئۆكرانیا بكات.