واشنتن پۆست: ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ گۆشه‌گیركردنی رووسیا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌كه‌ن
"ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی پلانی جیهانێكی نوێیان داڕشتووه، كه تێیدا جێگه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و هاوكاری له‌گه‌ڵ رووسیا نابێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ئاشكرایكرد، به‌هۆی به‌رده‌وامی مۆسكۆ له‌سه‌ر كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی له ئۆكرانیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ستراتیژیه‌تێكی نوێ بۆ لاوازكردن و گۆشه‌گیركردنی رووسیا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژمه‌ودا ده‌كه‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، جه‌ختیكرده‌وه، "ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی ره‌وایه‌تییان به پلانێك بۆ جیهانێكی ته‌واو جیاواز داوه، كه تێیدا گه‌ڕانه‌وه بۆ پێكه‌وه‌ژیان و هاوكاری له‌گه‌ڵ رووسیا جێگه‌ی نابێته‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه هه‌وڵ بۆ گۆشه‌گیركردن و لاوازكردنی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئامانجێكی ستراتیژی دوورمه‌ودا".
راپۆرته‌كه‌ی واشنتن پۆست روونیكرده‌وه، هاوپه‌یمانی ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و پێنتاگۆن و وه‌زاره‌ته هاوپه‌یمانه‌كان كار بۆ دانانی پلانی چه‌سپاندنی سیاسه‌ته نوێیه‌كان ده‌كه‌ن، كه تێیدا هه‌موو لایه‌نه‌كانی هه‌ڵوێستی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر به مۆسكۆ رهچاوكرابێت، هه‌ر له بواری به‌رگری و دارایی تا ده‌گاته بازرگانی و دیپلۆماسیی نێوده‌وڵه‌تی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، زۆربه‌ی تووڕه‌ییه‌كانی رۆژئاوا به‌ره‌و خودی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیان، له‌وباره‌شه‌وه دیپلۆماتكارێكی دیار له یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتی: "ئێمه باس له گۆڕینی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی ناكه‌ین، به‌ڵام كارێكی سه‌خته وێنای سیناریۆیه‌كی سه‌قامگیر بۆ دۆخه‌كه بكه‌یت، كه تێیدا پوتن به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا تێیدا ره‌فتار بكات".
له هه‌مان كاتدا واشنتن پۆست باسی ئه‌وه‌ی كردووه، ستراتیژییه‌تی نوێ زۆر له ته‌نها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پوتن فراوانتره و دووپاتیكرده‌وه، له رۆژئاوا كار بۆ پێداچوونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كرێت و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند مانگی داهاتوودا بخرێنه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها هاتووه: "له‌ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه تایبه‌تمه‌ندی ستراتیژیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكاش هه‌یه، كه تا ئێستا ئیداره‌ی بایدن ته‌واوی نه‌كردووه و پێشبینی ده‌كرێت گۆڕانكاریی به‌رجه‌سته تێیاندا بكرێت" ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "پێنتاگۆن له ستراتیژیه‌تی به‌رگریی نیشتمانیدا كه مانگی رابردوو به نهێنی پێشكه‌ش به كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كردووه، ئه‌وله‌ویه‌تی به "ته‌حه‌دیاته‌كانی رووسیا و هه‌ڕه‌شه‌ی چین" داوه".
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، ناتۆ له لووتكه‌كه‌یدا له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی داهاتوو له مه‌درید، بۆ یه‌كه‌م جار دوای ساڵی 2010 كاتێك هاوبه‌شی ستراتیژیی راسته‌قینه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا راگه‌یاند، یه‌كه‌م چه‌مكی نوێی ستراتیژی خۆی بونیات بنێت.
وه‌ك چۆن وڵاتانی هاوپه‌یمانیش دوای هێرشه‌كه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، بڕیاریانداوه بودجه‌ی به‌رگرییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكه‌ن، له‌كاتێكدا پێشبینی ده‌كرێت به‌ر له ده‌ستپێكردنی لووتكه‌ی ناتۆ، هه‌ریه‌ك له سوید فینله‌ندا داواكاری بوون به ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتییه‌كه پێشكه‌ش بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش گۆڕانكاری هاوسه‌نگیی ئه‌منی له كیشوه‌ری ئه‌وروپا ده‌هێنێته ئاراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، یه‌كێتی ئه‌وروپا چه‌ند پلانێكی داناوه، بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ئاستی پشتبه‌ستن به غازی رووسیا كه‌مبكاته‌وه و له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌و ئاسته بۆ 2 له‌سه‌ر 3 دابه‌زێنێت و تا ساڵی 2030 به‌یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری وزه‌ی رووسیا بن.
واشنتن پۆست له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی و بیانی و سه‌ركرده‌ی سیاسی، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، زۆرێك له‌و رێكارانه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌رامبه‌ر به مۆسكۆ گرتوویانه‌ته‌به‌ر، تا كۆتاییهاتنی یه‌كجاره‌كی شه‌ڕ و ململانێكان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه، كه دوایین پێداچوونه‌وه‌ی به‌رجه‌سته بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و ناتۆ، له ساڵی 1997 بوو، كاتێك هه‌ردوو لایه‌نه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌ره‌كیی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی و هاوكاری و ئاسایشیان واژۆ كرد.
H.B