وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه
"به‌شێكی زۆری تایبه‌ت بوو به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران"

K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به پرسی مافی مرۆڤ و چه‌ند پرسێكی دیكه كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، دكتۆر فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌باره‌ی پرسی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته و په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن، كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند، دكتۆر فوئاد حوسێن پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی دۆخی عێراق و كێشه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له دوای هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021 خسته‌ڕوو، جیا له پرسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، به‌تایبه‌ت لێكه‌وته‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئابووری و پرسی ئاسایشی خۆراك له جیهاندا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ره‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران بۆ ماتیۆ توله‌ر روونكرده‌وه، كه به‌شێكی زۆری تایبه‌ت بوو به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هه‌وڵه‌كانی عێراقی له‌باره‌ی نێوه‌ندگیرییه‌كان به‌رز نرخاند، پاڵپشتی واشنتنی له‌مباره‌وه بۆ به‌غدا راگه‌یاند.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێكبهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ورده‌كارییه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كانیشی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
k.b