ژماره‌یه‌ك چه‌كدار مه‌رقه‌دێكی ئایینی‌یان له پارێزگای دیاله ته‌قانده‌وه
چه‌كداره‌كان نه‌ناسراون و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایانكردووه

K24- هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو مه‌رقه‌دێكی ئایینی‌یان له ناحیه‌ی عه‌باره له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله ته‌قانده‌وه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایانكرد.
ژماره‌یه‌ك شایه‌تحاڵ بۆ میدیاكان رایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراو مه‌رقه‌دی "سه‌ید شه‌عبانی دووری"ـیان له گوندی زه‌هره‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی عه‌باره ته‌قانده‌وه و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار رایانكرد.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله‌ش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی دوو بۆمبی چێندراوه‌وه ئه‌نجامدراوه و گۆڕی یه‌كێك له پیاوانی ئایینی ئه‌و گونده‌یان كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و چه‌كدارانه ویستوویانه په‌یامی بوونی خۆیان له ناوچه‌كه بگه‌یه‌نن، دوای ئه‌وه‌ی تواناكانیان بۆ هێرشی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر گونده‌كه و كه‌رته ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه لاواز بووه.