له سنووری قه‌زای شنگال شه‌ڕ له نێوان په‌كه‌كه و سوپای عێراق روویدا

K24- شنگال:
له كۆمه‌ڵگه‌ی "دوگرێ"ی سه‌ر به ناحیه‌ی سنونێ له سنووری قه‌زای شنگال شه‌ڕ له نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له باكووری چیای شنگال روویدا و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه رفێندراون.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه به‌ر له كه‌مێك روویداوه و به سه‌ختی و به چه‌كی جیاواز رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه به كوردستان24ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه رفێندراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، تا ئێستا دوو سه‌ربازی سوپای عێراق و سێ چه‌كداری په‌كه‌كه و هاووڵاتییه‌ك له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا برینداربوونه و برینی زۆربه‌یان سه‌خته.
سه‌باره‌ت به هۆكاری روودانی شه‌ڕه‌كه‌ش گوتی: سوپای عێراق به‌نیازبوو بازگه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه دابنێت، به‌ڵام چه‌كدارانی په‌كه‌كه رێگه‌یان پێنه‌داوه و به‌چه‌ك رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه، له ئه‌نجامدا سوپای عێراقیش وه‌ڵامیانی داوه‌ته‌وه و تا ئێستا شه‌ڕ به سه‌ختی به‌رده‌وامه.
H.B