سه‌ركرده‌یه‌كی داعش ده‌ستگیركرا
بزانه له چ شارێكه "به نیازبوو له شه‌وانی ره‌مه‌زاندا كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بدات"

K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی ئاشكرای ده‌كات، ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی ده‌ستگیر كردووه به‌نیاز بووه له شه‌وانی مانگی ره‌مه‌زاندا هێرش بكاته سه‌ر هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، سه‌ركرده‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له به‌شی (دیوانی دادوه‌ری) ئه‌و رێكخراوه كاری ده‌كرد، ده‌ستگیر كراوه، خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی پاره بووه له نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ.
ئه‌و شانه‌یه روونیكرده‌وه، هه‌واڵگری عێراقی كه‌سێكی به‌ناوی "هانی" ده‌ستگیر كردووه، كه خه‌ریك بوو له یه‌كێك له وڵاته دراوسێكانی عێراق پاره بگوازێته‌وه پارێزگای نه‌ینه‌وا.
هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر كرا‌و، له ناو ماڵه‌كه‌یدا چه‌ندین بۆمبی چێندرا و چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سه به‌نیاز بووه له شه‌وانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا بكاته ئامانج و كه‌ش و هه‌وای ره‌مه‌زان تێك بدات.
K.B