واشنتن: هاوکاری سەرکەوتنی پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە دەبین
"خوازیاری ئه‌وه‌ین به‌هاوكاری پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه هه‌میشه پارێزراوبێت"

K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای ده‌كات، به‌رپرسی ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان له میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه پاڵپشتی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، لەمیانی سەردانی كۆلۆنێل دۆگڵاس، به‌رپرسی تیمی ئۆفێسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کۆبووە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌وردی سه‌رنج و تێبینیه‌كان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاری و نه‌هێشتنی پاشماوه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: "هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و تیمی راوێژكاران جێی بایه‌خی ئێمه‌یه و له‌ئێستادا خوازیاری ئه‌وه‌ین به‌هاوكاری پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه هه‌میشه پارێزراوبێت".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس، لەگەڵ سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمه‌رگه کۆبووه‌وه، باسیان لە گرنگی ئەو خولانە کرد كه بۆ پێشمەرگە ئامادە کراون.
بریکاری وەزارەتی پێشمه‌رگه، جەختی لە سەرخستن و سەرکەوتنی پڕۆژەی چاکسازی كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، به‌رپرسی تیمی ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌رێم، لەچوارچێوەی هەردوو دیداردا پشتگیری و به‌رده‌وامی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه.

