په‌كه‌كه سه‌ربازه رفێندراوه‌كانی سوپای عێراقی ئازاد كرد
دانوستانێكی سێ كاتژمێری له نێوان په‌كه‌كه و فه‌رمانده‌كانی سوپای عێراق له خانه‌سۆر به‌ڕێوه‌چوو

K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕه ته‌قه و گرژی له نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه روویدا و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه رفێندران، دوای گفتوگۆكان ئه‌و سه‌ربازانه ئازاد كران.
په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال گوتی: دوای به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕه ته‌قه‌ی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای عێراق بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك، گرژییه‌كان كۆتاییهاتن و سه‌ركرده سه‌ربازی و چه‌كدارییه‌كانی هه‌ردوولا گفتوگۆیه‌كی 3 كاتژمێرییان له ناوچه‌ی خانه‌سۆر ئه‌نجامدا و دوای گفتوگۆیه‌كه سه‌رجه‌م سه‌ربازه رفێندراوه‌كان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ئازاد كران.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی "دوگرێ"ی سه‌ر به ناحیه‌ی سنونێ له سنووری قه‌زای شنگال شه‌ڕ له نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له باكووری چیای شنگال روویدا و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه رفێندراون.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌و شه‌ڕه‌دا چه‌كی جیاواز به‌كارهات و له‌ناو كۆڵانه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه به كوردستان24ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه رفێندراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا دوو سه‌ربازی سوپای عێراق و سێ چه‌كداری په‌كه‌كه و هاووڵاتییه‌ك له برینداربوونه و برینی زۆربه‌یان سه‌خته.
سه‌باره‌ت به هۆكاری روودانی شه‌ڕه‌كه‌ش گوتی: سوپای عێراق به‌نیازبوو بازگه‌یه‌ك له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه دابنێت، به‌ڵام چه‌كدارانی په‌كه‌كه رێگه‌یان پێنه‌داوه و به‌چه‌ك رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه، له ئه‌نجامدا سوپای عێراقیش وه‌ڵامیانی داوه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك شه‌ڕ به سه‌ختی له نێوانیان به‌رده‌وام بوو.
H.B