لە چەند ناوچەیەک شەڕ لەنێوان پەکەکە و سوپای عێراق روویدا
"پەکەکە سەرجەم رێگا سەرەکییەکانی خانەسۆری داخستووە"
K24 – دهۆک
لە ناحیەی گرعوزێری سنووری قەزای شنگال شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای عێراق روویدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەمڕۆ جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای عێراق لە کۆمەڵگای گرزرک لە سنووری ناحیەی گرعوزێر لە باشووری چیای شنگال روویدا.
پەیامنێری کوردستان24 زانیوویەتی، بێجگە لە شەڕەکەی گرعوزێر، لە دوێنێشەوە شەڕ لەنێوان پەکەکە و سەربازانی عێراقی لە کۆمەڵگای دۆگر، سکینیێ، باب شلۆ و ئوم دیبان روویداوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، پەکەکە سەرجەم رێگا سەرەکییەکانی هاتنە ناو شارۆچکەی خانەسۆری لە باکووری شنگال داخستوون و بەربەستیان لەناو شەقامەکان دروستکردون.
هەر دوێنێش، له كۆمهڵگهی "دكۆرێ"ی سهر به ناحیهی سنونێ له سنووری قهزای شنگال شهڕ لهنێوان سوپای عێراق و چهكدارانی پهكهكه روویدا، دوای ئەوەی ژمارهیهك سهربازی سوپای عێراق به ئۆتۆمبێلهكهیانهوه لهلایهن چهكدارانی پهكهكهوه رفێندران.