وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: بوونی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی عێراق به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان په‌كه‌كه و توركیایه
به‌گوێره‌ی یاسای و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان عێراق مافی یاسایی هه‌یه بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێكارێك به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی توركیا

K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی كرده‌ی سه‌ربازی و ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له‌ناوچه سنوورییه‌كان له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، باڵیۆزی توركیایان له به‌غدا بانگهێشتكردووه و په‌یامێكی ناڕه‌زایه‌تی حكومه‌تی عێراقییان راده‌ستكردووه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق عه‌لی ره‌زا كۆنای، باڵیۆزی توركیای له به‌غدا بانگهێشت كردووه، ئه‌ویش به‌هۆی پێشێلكاریی و ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای توركیا، له‌وانه‌ش: كرده سه‌ربازییه فراوانه‌كه‌ی ئه‌م دوایه، كه له ناوچه‌ی مه‌تیان، زاب، ئاڤاشین و باسیان له باكووری عێراق ده‌ستیپێكردووه.
وه‌زاره‌ت یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تیی به زمانێكی زۆر توندی راده‌ستی باڵیۆزی توركیا كردووه و داوایكردووه، ده‌ست له‌و جۆره ره‌فتاره گێچه‌ڵكاریی و پێشێلكارییه ره‌تكراوانه هه‌ڵگرن.
حكومه‌تی عێراق داواكارییه‌كه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی توركیا له‌ناو خاكی عێراق نوێ ده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه پابه‌ند بێت به رێزگرتن له سه‌روه‌ری نیشتمانییه‌كه‌ی.
عێراق مافی یاسایی هه‌یه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست و گوجاو به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بنه‌ما یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر كرده‌وه تاكلایه‌نه‌كانی له‌مشێوه‌یه، كه به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ئه‌نجام ده‌درێن.
به پشتبه‌ستن بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ین، به مادده‌ی 51 له یاسای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌ستدرێژیكردن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه له‌گه‌ڵ هیچ بنچینه‌یه‌كی یاسایی یه‌كناگرێته‌وه، مادده‌ی ناوبراو رێگه به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری هیچ وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نادات.
لێره‌دا ئه‌وه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه، بوونی زۆربه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "PKK" له باكووری عێراق، له ئه‌نجامی رێككه‌وتنێكی نێوان په‌كه‌كه و حكومه‌تی توركیایه، هاوكات ره‌تكردنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی عێراقیش له‌وه نیشان ده‌ده‌ین، كه له ده‌ستدرێژیكردنه‌كانی توركیا له‌ناو خاكی عێراق ده‌یبینین.
له‌گه‌ڵ هه‌رچی پاساوێكیان هه‌یه، پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق نابێته زه‌مینه‌سازییه‌كی گونجاو بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی هاوبه‌ش و به‌رده‌وام بۆ ته‌حه‌دیاته ئه‌منییه‌كان، كه پێشینه‌دان بۆ هاوكاری ئه‌منی له نێوان هه‌ردوو لا، رێگه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌یه بۆ پێكاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه داواكراوه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دیاته‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
به‌غدا
2022/4/19