سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ  وەزیری کاروباری  وزە و بازرگانی  بەریتانیا کۆبووەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کواسی کوارتینگ وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کواسی کوارتینگ وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا، لەگەڵ کواسی کوارتینگ وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بە تایبەتی لە بواری وزە و بازرگانی تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی چاکسازیکردن لە سیسمی بانکی هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە و سوود وەرگرتن لە توانا و شارەزایی کۆمپانیا بەریتانییەکان لە بواری کەرتی بانکی و وزە بەتایبەتی وزەی پاک و خاوێن و سنووردانان بۆ پیسبوونی هەوا کرا.

45365
54654
3465436

 

Fly Erbil Advertisment