"سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ به‌ریتانیا ئاماژه‌یه بۆ قووڵتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م"
"سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌ریتانیا له ئان و ساتێكی زۆر هه‌ستیار و دژواری نێوده‌وڵه‌تیدایه"

K24- هه‌ولێر:
د. هاوژین عومه‌ر، پسپۆڕی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی به‌ریتانیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن، هاوتا به‌ریتانییه‌كه‌ی و ئەماندا میلینگ، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی دیپلۆماسی ماوه‌ی زیاتر له 3 ده‌یه‌یه ده‌ستیانپێكردووه و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت ئه‌و په‌وه‌ندییانه قووڵتر بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها دكتۆر هاوژین تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: پێشتریش له ساڵانی هه‌شتاكان جۆرێك له‌و په‌یوه‌ندییانه هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وكات له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراوه‌یی نه‌بوو، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندیی پارته كوردییه‌كان بوو.. دوای راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991 و پاش پێكهێنانی په‌رله‌مان، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه پێیان نایه قۆناغێكی دیكه و به‌هێزبوونییان به‌خۆیه‌وه بینی.
جه‌ختیشیكرده‌وه، خاڵی وه‌رچه‌رخان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی به‌ریتانیا خۆی له‌و پشتگیرییه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه جۆن مێجه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا كه له ساڵی 1991 له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ناوچه‌ی ئارام له هه‌رێمی كوردستان كردی، كه به‌ریتانیا و جۆن مێجه‌ر رۆلێكی به‌رچاویان له‌و بڕیاره‌دا هه‌بوو.. دواتریش له سه‌رده‌می ئابلۆقه‌ی ئابووری بۆ سه‌ر عێراق، به‌ریتانیا له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك رێكخراوی سه‌ر به (NGO)ـه‌وه پشگیری مرۆیی زۆریان پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی به‌ریتانیا چوونه قۆناغێكی نوێتر.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر باسی قۆناغه مێژووییه‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا بكه‌ین، قۆناغێكی دیكه هه‌یه، كه دوای رووخانی رژێمی به‌عس له نیسانی ساڵی 2003ـه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، دواتریش ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌هێزتر بوون، له‌كاتێكیشدا كه به‌ریتانیا ئه‌ندامه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ناتۆ، گرووپی جی-20 و چه‌ندین رێكخراوی دیكه‌ی بازرگانی و جیهانی، ئێستا له هه‌ولێر كونسوڵخانه‌ی هه‌یه.. هه‌روه‌ها دوای ساڵی 2014 و هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ریتانیا چووه ناو هااوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ پشتگیریكردن له گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و له‌و جه‌نگه‌دا به‌شدار بوو، كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش به‌رپا كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش، به‌ریتانیا رۆڵی هه‌بووه و وه‌ك زلهێزێكی جیهانی، یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆر جه‌خت له‌سه‌ر پرسی ریفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به پرسیارێكیش له‌باره‌ی دیدگا و تێڕوانینی به‌ریتانیا بۆ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاریكردن له هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، د. هاوژین عومه‌ر گوتی: بانگهێشتكردنی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری به فه‌رمی، خۆی له‌خۆیدا ئاماژه‌یه بۆ قووڵایی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌كانی به‌ریتانیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت كابینه‌ی نۆیه‌م، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئاماژه‌یه بۆ گرنگیی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له ئاست ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووده‌ده‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ریتانیا، له ئان و ساتێكی زۆر گرنگ و دژواری سه‌ر ئاستی ناوخۆیی عێراق، هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیدایه، به‌تایبه‌ت كه دوای هێرشه‌كه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، گۆڕانكاری زۆر گه‌وره و دراماتیكی له سیسته‌می په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان هاتوونه‌ته ئاراوه و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی عێراقیش، ئێستا عێراق له ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه، ئه‌ویش به‌هۆی ناكۆكی ناوماڵی شیعی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو.