شه‌پۆلێكی خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنمایی بڵاو ده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
پێشبینی دەكرێت شەپۆلێکی دیكەی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە، کە ئاستی بینین کەمدەکاتەوە بۆ کیلۆمەترێک تا دووکیلۆمەتر.
له‌مباره‌یه‌وه دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە رایگه‌یاند، كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ی خۆڵبارین له سبه‌ی چوارشه‌ممه 20ـی نیسان / ئه‌پرێلی 2022 له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت، پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر به‌رده‌وام بێت.
د. بژار مووسا، گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تەندروستی هه‌ولێر، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، گرنگترین رێگاكانی خۆپارێزی به‌ستنی ماسك، پاك راگرتنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه هه‌ناسه‌ی پێدا ده‌گوازرێته‌وه له‌ش و هه‌روه‌ها پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و میوه و كه‌ره‌ستانه‌ی ده‌هێنرێنه ماڵه‌وه.
گوته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر رێنمایی ھاووڵاتیان دەکات و گوتی: "لە کاتی پێویستی نەبێت نەیەنە دەرەوە، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە نەخۆشی ھەناسەدانیان ھەیە پێویستە خۆیان زیاتر بپارێزن".