مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عێراق له به‌ریتانیا كۆبووه‌وه
له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا

K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد جەعفەر ئەلسەدر، باڵیۆزی عێراق لە بەریتانیا کۆبووینەوە
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور کرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی له به‌ریتانیایه و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له بۆریس جۆنسن، هاوتا به‌ریتانییه‌كه‌ی و ئەماندا میلینگ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کواسی کوارتینگ وەزیری کاروباری وزە و بازرگانی بەریتانیا کۆبووەوە.






H.B