داعش له‌و سنووره هێرشیكرد
كوژراو و بریندار هه‌ن
K24- هه‌ولێر:
کەمێك لەمەو بەر چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە سەر ھێزێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و بەو ھۆیەوە کوژران و بریندار هه‌ن.
سەرچاوەیەک له پۆلیسی شارەدێی قەرەتەپە بە کوردستان24 راگەیاند، بەھۆی ھێرشەکەی داعشەوە سێ چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و حه‌وتی دیكه‌ش بریندار بوونە.
سەرچاوەکەی پۆلیس راشیگه‌یاند، داعش لە گوندی کەشکەوڵی سەربە شارەدێی قەرەتەپە ھێرشی کردووەتە سەر بنكه‌یه‌كی حەشدی عه‌شایری كه سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین، سەرەتا کامیراکانی چاودێریان شکاندووە دواتر ھێرشەکەیان ئه‌نجامداوه.
ھاوکات ھەر ئەمشەو چەکدارانی داعش لە بارەگایەکی سەربازی عێراق لە ناوچەی کوباشی سەر بەشارەدێی سەعدییە نزیك بوونەتەوە، دوای ئەوەی سوپای عیراق لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست، بێ تەقەکردن کشاونەتەوە.